بەرەی چەپەکانی جیهان هەوڵی زۆریان دا پلانەکانیان بەتەواوەتی جێبەجێ بكەن ، بەڵام بە هاتنی تڕامپ خەریکە تووشی شکست دەبن. لە ماوەی سەردەمی دەسەڵاتی بایدندا، بەرەی چەپ دەسەڵاتێکی بێڕكابەری بەخۆیەوە بینی لەسەر ئاستی جیهاندا كە ئەم جۆرە سیاسەتە وەك هەموو كات جیهانیان کردە شۆنی شەڕ و ئاڵۆزی نموونەی کارەساتەکانی سەردەمی بایدن، شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بوو کە ئەمە ئەنجامی پلانی چەپەکانە بوو کە بە پاڵپشتی دیموکراتەکانی ئەمریکا جێبەجێکران.
هەروەها ئێران لەم ماوەیەدا فشارێکی زۆری ڕاستەخۆ بە هێرشی درۆن و لە هەمان كات ناڕاستەخۆ لە ڕێگای عێراقەوە خستە سەر باشووری کوردستان بۆ لاواز كردنی هەریمی كوردستان کە ئەمەش بە هۆی پشتگیری نھێنی چەپە نێودەوڵەتییەکان بوو. لەگەڵ ئەمەشدا ڕێگەپێدان بە ئێران ، حەماس و حیزبوڵە بۆ هێرشە کوشندەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل جیهانی تووشی ئاڵۆزێكی گەورە كردە بوو بەڵام ئێستا، بە گەڕانەوەی تڕامپ ئەم پلانانە خەریکە پێچەوانە دەبەن، کە ئەمەش بەهۆی ستراتیژییە ڕاستڕەو نەتەوەیی ئەوە، بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی كوردە نەتەوەییەكانیشە . بۆیە ئەم دەرفەتە زێڕینە گرنگە و هیوادارین کورد ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەست نەدات. #تڕامپ




