ئاگربەستێکی نادیار بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجاڵان و قەندیل
ناکۆکییەکانی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجاڵان و قەندیل
هەر وەک پێشتر کە لە ساڵی ٢٠١٣ بە پەیامێکی ئاشتی لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجاڵانەوە ئاگربەستێک لە نێوان پەکەکە و تورکیا ڕاگەیەنرا و بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی پەکەکە دوو پۆلیسی تورکی کوشت و ئاگربەستەکە شکا. ئێستاش هەمان مێژوو دووبارە دەبێتەوە؛ لە دوای پەیامی ئاشتی عەبدوڵڵا ئۆجاڵان بۆ تورکیا و سەردانی شاندێکی دەم پارتی بۆ هەولێر بۆ یارمەتیدان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان، دەبینین کە پەکەکە هێرشەکانی بۆ سەر تورکیا زیاتر کردووە. ئەمە نیشان دەدات کە بڕیارەکانی ئۆجاڵان و قەندیل دوو شتی جیاوازن. بەڵام شکاندنی ئاگربەستەکەی ئەمجارە بە دڵنیایی جیاوازییەکی زۆری هەیە و لەوانەیە بێت بە هۆی دووبەرەکییەکی قووڵ لە نێوان ئۆجاڵان و قەندیل و بە دڵنیایی لێرەشدا بەرەی عوسمانی و سەفەوی ئێران بە روونی دەردەکەوێت، و قەندیل بە پشتیوانی ئێران ئەم شەڕە گەورەتر دەكاتەوە.
#پەکەکە