بابه‌تی ڕۆژڕامیاری

بریتانیا یارمەتی ئۆكرانیای دا بۆ شەڕ كردن

بریتانیا دژی ئاشتی نێوان ئۆكرانیا و ڕووسیایە

زێلێنسکی لە دوای ئەوەی کە لە دانیشتنی لەگەڵ تڕامپ شکستی خوارد، سەردانی بەریتانیای کرد. بەریتانیا، کە بە باوک و سەرچاوەی زۆرێک لە ئاژاوەگێڕییەکانی جیهان دادەنرێت، زێلێنسکی بانگ کرد و قەرزێکی ٢.٦ ملیار پاوەندی بە ئۆکرانیا دا بۆ بەردەوامبوونی لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا کە نزیکەی ٣.٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییە . ئەمەش بە واتای بەردەوامبوونی تێکچوون و گەورەبوونەوەی قەیرانەکان لە جیهاندا دێت.لەم کۆبوونەوەیەدا هیچ باسێک لە کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاشت بوونی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا نەکرا. بە پێچەوانەوە، تەنیا جەخت لەسەر پشتگیریکردنی ئۆکرانیا بۆ شەڕکردن کرایەوە و ئەم پارەیەش تەنها بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی بوو بۆ درێژەدان بە شەڕ.

زێلێنسکی، ئەم سەرۆکە نەزانە، کە لە سەرەتاوە بە یارمەتی ئەمانە بوو بە سەرۆکی ئۆکرانیا و بە ڕاوێژکاری ئەوانیش شەڕی تووشی ئۆکرانیا کرد.
#ئۆكرانیا
#تڕامپ

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button