بابه‌تی ڕۆژڕامیاری

خەسارەکان و ئەنجامە باشەکانی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردستان

شکستی داگیرکەر بەرامبەر بە کەلتووری کوردی

خەسارەکان و ئەنجامە باشەکانی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردستان

سەرەتا باسی خەسارەکانی نەورۆزی رۆژھەڵاتی کوردستان بکەین. نەورۆز بۆ کوردەکان، جگە لە ساڵی نوێ، کاتێکی دیاریکراوە بۆ یەکگرتنی وزە و ھێزی تاکەکان، کە ئەمە لە نەتەوەکانی دیکەدا بەم شێوەیە نییە. نەورۆزی نەتەوەکانی دیکە زۆرجار کۆبوونەوەی یەک بنەماڵەیە لەسەر چەند خواردنێکی تایبەت، بەڵام نەورۆزی کوردی یەکگرتنی کۆمەڵێک خەڵکە بە وزە و ھێزێکی زۆرەوە بە دەوری یەکدا. ئەمە بۆ دەسەڵات، بە تایبەت دەسەڵاتێکی داگیرکەر، جووڵەیەکی ترسناک و مەترسیدارە. چونکە ئەم وزەیە دەچێتە ناو شارەکان و شوێنە گشتییەکان، داگیرکەران ھەوڵیان داوە ئەم وزە مەترسیدارە بخەنە شوێنە چۆڵەکان و دوور لە شارەکان، تەنانەت دوور لە دێھات و گوندەکانیش، کە بە دڵنیاییەوە ئەمە لە بەرژەوەندی داگیرکەرە. ئەگەر ئەم وزە و ئینرژییە لە ناو شارەکاندا بێت، ئەگەری زۆری ھەیە ببێتە ھۆی ڕاپەڕین و ھەڵتەکێنەری دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەر.

لە ھەمان کاتدا، گۆڕینی جەژنی نەورۆز لە جەژنێکی ڕاپەڕینەوە بۆ جەژنێکی تووریست ڕاکێش و بەشداریکردنی داگیرکەران بە جلی کوردییەوە لە ناو جەژنەکاندا، ھەوڵێک بووە بۆ ئێرانیکردنی کوردەکان و تێکەڵکردنیان بە کەلتووری ئێرانی، تا بتوانن بیرۆکەی کوردستانی سەربەخۆ لە مێشکی تاکە کوردەکاندا بکوژن. بەڵام سەرەڕای ئەو ھەموو پلانانەی کە داگیرکەری ئێرانی داڕشتوویەتی بۆ ڕزگارکردنی خۆی لە مەترسی ڕاپەڕین، جەژنی نەورۆز لە کوردستاندا ڕاستە ئاگری نەبووە ھۆی ڕاپەڕین و رووخاندنی داگیرکەر، بەڵام بووە ھۆی گەشەکردنی ھەستی کوردی و کوردستانیبوون. ئەمەش بۆ ئێران ھەر شتێکی ترسناکە.

و نەورۆزی کوردی بە گشتی لە بەشەکانیتری کوردستان و بە گشتی لە جیهاندا ڕەنگوو ڕووێکی جیاواز و جوانتری هەبوو کە هەستی کوردایەتی ئاڵاو هێماکانی کورد لە هەموویان دا بە جوانی خۆی دەرخستە بوو کە ئەمە بە واتای شکستی پلانی داگیرکەران و نەیارانی کوردستان بوو

بە گشتی، ھیوادارین جەژنی نەورۆزی ساڵی داھاتوو لە کوردستانێکی ئازاددا بێت، ، دوور لە داگیرکەران.

 نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی لە ھەمووتان پیرۆز بێت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button