بابه‌تی ڕۆژڕامیاری

کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد لە ئەو بەشی کوردستان وا لە بندەستی سووریایە هێمایەکی دڵخۆشکەرە

یەکپارچەیی کوردستان: ئامانجێکی پیرۆز

کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد لە ئەو بەشی کوردستان وا لە بندەستی سووریایە هێمایەکی دڵخۆشکەرە، بەڵام دیاردەی دابەشکردنی کوردستان بە زەقی تێدا دیار بوو وەک فرەئاڵایی، کە لە بەرژەوەندی کورددا نییە، یەکێکە لەم کێشانە. سەرەڕای ئەمە، کۆنفرانسەکە هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بۆ داهاتووی کوردستان.

ئازادبوونی دوو بەشی کوردستان لە ژێر دەستی داگیرکەرانی عێراق و سووریا، کە ئێستا بە ئازادی هاتوچۆی یەکتردەکەن بەبێ کۆنتڕۆڵی دەوڵەتە داگیرکەرەکان، هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە. هیوادارین سنوورە سەپێنراوەکانی داگیرکەران بە تەواوی لەناوبچن و کوردستان یەکبگرێتەوە.

ناوەکانی وەک ڕۆژهەڵات، باشوور، باکوور و ڕۆژئاوا، یان کوردی ئێرانی، عێراقی، تورکی و سووری، کوردەکانی لە یەک دوورخستووەتەوە چۆن ئامانجیان دابەشکردنی کوردستانە هیچ جیاوازیکیان لەگەڵ یەکتردا نییە . ئەم ناو و ئاڵا جیاوازانە، کە هەندێکجار بە ئیدۆلۆژی هەڵە خەڵکی سەرقاڵ کردوون، وەک سێبەرێکی ترسناک دەستیان بەسەر کوردستاندا گرتووە وە ئەم پلانە تەنانەت هەندێک کوردانی نیشتمانپەروەریشی فریو داوە بەبێ ئەوەی زۆرینەیان هەستی پێ بکەن و هەندێک کوردی نەزانیش داوای دابەشکردن و ئاڵای جیاواز  بۆ بەشەکانی کوردستان دەکەن، کە ئەمە جێبەجێکردنی پلانی داگیرکەرانە. دەبێت کورد خۆی لە ئەمە دوور بخاتەوە.

سەرەڕای ئەم کێشانە، داهاتووی کوردستان ڕوو لە باشترە. ئەو ڕۆژە دێت کە هەموو کوردێک بە یەک دەنگ و یەک ئاڵا، کوردستانێکی یەکپارچە دروست دەکەن، چونکە کوردستان یەکە و نابێت بە چوار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button