یۆرانیۆمی پیتێنراو لە بەرامبەر ئەوە ئەمریکا ئێران نەڕووخێنێت
قالیباف ئەو کەسە وا ئەمریکا هەموو جار بە کەسە باشەکەی ئێران باسی دەکرد
دوو شت لە بەرامبەر بە یەکن
ئێرانی ڕووخاو و لووتبەرز کە بۆ مانەوەی خۆی ئامادەیە هەموو کارێک بکات
ئەمریکای زلهێز کە بۆ بەرژەوەندی خۆی هەموو کارێک دەکات
لێرە شتێک بە ناوی مافی مرۆڤو مافی کوردو فارسو عەرەب نییە لێرە باس باسی بەرژەوەندییە
لە ماوەی شەڕی کورتی ئێران و ئەمریکا، محەممەدباقر قالیباف بەشێکی زۆری یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران و زانیاریی خاڵە
مووشەکییە هەستیارەکانی بە ئەمریکا سپارد. ئەم مامەڵەیە بەرامبەر بە گەرەنتیی ئەمریکا بۆ ڕووخاندنەکردنی حکوومەت ئەنجام درا
فڕۆکەی جەنگی F-15Eی ئەمریکی لە ڕۆژی ٣ی نیسانی ٢٠٢٦ لە ناوچەی چیای دەهدەشتی پارێزگای کهگیلویە و بویرئەحمەد (باشووری ڕۆژئاوای ئێران) کەوتە خوارەوە. لەدەستچوونی یەکێک لە فرۆکەوانەکانی ئەمریکا ئەمە تەنها داو و ئۆپەراسیۆنی فریودان بوو بۆ ئەوەی هێزە تۆندڕەوەکانی ئێران لەو ناوچەیە سەرقاڵ ببن
ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە باشووری پارێزگای ئیسفەهان (نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکان و تونێلەکانی هەڵگرتنی یۆرانیۆم) بوو. ئەوان توانیان نزیکەی 400 بۆ ٤٦٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی ٦٠٪ لە تونێلەکانی باشووری ئیسفەهان دەربهێنن. ئەمە هەر ئەو «دیاری گەورە»یە بوو کە ئێران پێشتر بە ترامپ بەڵێنی دابوو.
ترامپ چەند جارێک لە قسەکانی باسی «دانوستان لەگەڵ حکوومەتی نوێی ئێران» کردبوو حکوومەتێک کە قالیباف تێیدا ڕۆڵی گرنگی هەبوو. بە وەرگرتنی ئەم دیارییە، ئەمریکا ڕازی بوو و ئاگربەست بکات
لە بەرامبەردا، میدیاکانی ئێران بە گەورەکردنی «سەرکەوتن» و لەناوبردنی فڕۆکە ئەمریکییەکان لە باشووری ئیسفەهان، هەوڵ دەدەن جناحی توندڕەو و لایەنگرانیان ئارام بکەنەوە و ئەم مامەڵە شاراویە داپۆشن
بە هەموو ئەم قازانجانە گەورانەی کە ئێران پێشکەشی کرد، هێشتا نیگەرانییەکی جدی هەیە کە ئەم ئاگربەستە ناجێگیرە بشکێت بە تایبەت ئەگەر ئیسرائیل پێی بشکێنێت و لە کۆتاییدا ببێتە هۆی ڕووخانی تەواوی ئێران




