بابه‌تی ڕۆژڕامیاریمێژوو

ئیبراهیم عەلیزادە سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەڵێت ئێمە هاوکاری و هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریکا ناکەین

ڕەخنەیەک لە لێدوانەکانی ئیبراهیم عەلیزادە

ڕەخنەیەک لە لێدوانەکانی ئیبراهیم عەلیزادە
سەبارەت بە هەڵوێستی بەرامبەر ئەمریکا، ئیسرائیل و پرسی کورد

ئیبراهیم عەلیزادە سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەڵێت ئێمە هاوکاری و هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریکا ناکەین و دەبێت کرێکارانی کوردستان لەرێگەی ناڕەزایەتی و ڕێکخستنەوە شارەکان کۆنتڕۆڵ بکەن و نابێت ببینە یارمەتیدەری ئیسرائیل و ئەمریکا.
ئەم شێوازە قسەکردنە نەک هیچ خزمەتێکی بە کوردستان نییە بەڵکو لێدانە لە کورد و ڕێک لە بەرژەوەندی داگیرکەراندایە و هاوشێوەی قسەی نەیارانی کوردە.
پێشتر بەهۆی داخراویی دنیای سۆشیاڵ میدیاوە ئەوان تەنیا بڕیاردەر بوون و کەسیش نە ڕێگا و نە دەسەڵاتی ڕەخنەگرتن یان بەرەنگاربوونەوەی هەبوو هەر ئەمەش وای کرد بە بڕیارە هەڵەکانیان دۆخی کوردستان بگەیەننە خراپترین ئاست کە ئێستا دەیبینین.
بەڵام ئیتر خەڵکی تێگەیشتووی کوردستان ڕێگە نادەن بەم بڕیارە چەقبەستووە ئایدۆلۆژییە شکستخواردووانە جارێکی تر کوردستان بخەنە دۆخی خراپترەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button