بابه‌تی ڕۆژڕامیاری

هەولێر شۆنی چارەسەر کردنی کێشەکانی کوردستانی گەورەیە

دەم پارتی (پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان)لە باکووری کوردستانەوە هەڵگری پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجاڵان بوون بۆ بەڕێز مەسعوود بارزانی

دەم پارتی (پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان)لە باکووری کوردستانەوە هەڵگری پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجاڵان بوون بۆ بەڕێز مەسعوود بارزانی
جێگای پرسیارە پەکەکە کە بە هەموو ڕاگەیاندنەکانی و ئەندامو سەرکردەکانیان هێرش دەکەنە سەر پارتی دێموکراتی کوردستان و هەر وەها لاواز کردنی هەریمی کوردستان بەڵام سەرەڕای هەموو ئەم شتانە دەیان جار بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان پەنایان بۆ باشووری کوردستان بردووە ئەمە ڕادەگەینێت کە باشووری کوردستان سەرچاوەی چارەسەری هەموو کێشەکانی کوردستانی گەورەیە و سەرەڕای هەموو کەمو کورتییەکانییەوە سیاسەتێکی ژیرانەی بەڕێوە بردووە کە ئیستا دەتوانێت ڕەوڵێكی گرنگی لە ناوچەکە هەبێت و لە زۆربەی پلان دانانەکانی گرنگی جیهان بە شێۆوەی فەرمی بانگهێشت دەکرێت
باشترێکە هەموو کوردەکان ئەم ڕووداوانە لە پێش چاو بگرن و باوەڕ بە ڕاگەیاندنە درۆزنەکان نەکەن و بزانن کە باشووری کوردستان دەورێکی زۆر گرنگ و ئەرینیان نەک تەنیا لە کوردستانی گەورە بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستیش هەیە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button