بابه‌تی ڕۆژڕامیاری

ئۆجاڵان بەیەک پەیام پەکەکەی هەڵوەشاندەوە

پەیامەکەی ئۆجاڵان سەرتای دوو بەرەکی نێوان پەکەکەیە

هەر وا کە پێشتر لە کوردانە باسمان کرد ئەم  پەیامەی ئۆجاڵان سەرەتای شەڕی دووبەرەکی پەکەکەیە و بەرەی قەندیل کە زۆربەیان ئێران لە پشتیانە هەرگیز ڕێگە نادەن کە ئەم پەیامەی ئۆجاڵان جێبەجێ بێت بە دڵنیایی قەندیل بە هەر پلان و تاکتیکێک بێت کە یەکێکیان بریتیە لە هێرش کردن بۆ سەر هێزەکانی تورکیا و زۆر کردنەوەی هەواڵی ساختەی شەڕ کە تورکیا هێڕش دەکاتە سەریان بە تەواوەتی دژی پەیامی ئۆجاڵان ڕادەوستن .
لە هەمان کاتیشدا نابێت لە بیر بکەین کە هەرگیز تورک و تورکیا نابێت بە برای کورد بە دڵنیایی دوای ئەم پەیامە نەک ئاشتی درووست نابێت بەڵکوو ئاگرەکە گەشتر دەبێت بەڵام کۆتایی ئەم شتە لاواز بوونی هێزی قەندیلە تا ڕادەی لە ناوچوون.

لە کۆتایی هێزێک کە بە قسەی یەک کەس درووست بێت یان لە ناو بچێت جێگای متمانە نییە و بە دڵنیاییش تاکە ڕێگای ڕزگاری کورد سەربەخۆیی کوردستانە نەک برایەتی گەلان
#عەبدوڵا_ئۆجاڵان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button