سەردەمی قارەمانە کارتۆنیەکەی دەستی چەپی جیهانی کۆتایی هاتووە. لە کاتی دەسەڵاتی دیموکراتەکانی ئەمریکا، کە جێبەجێکەری پلانی چەپی جیهانی بوون، بینیمان کە ئۆکرانیایان کردە قوربانی پلانە چەپەڵەكانی خۆیان. بۆ ئەم کارە، کەسێکی کارتۆنی و لاواز بە ناوی زێلێنسکییان کرد بە سەرۆکی ئۆکرانیا و لە ڕێگای میدیاکانی جیهانەوە وەک قارەمانێک نیشانیان دا و بەكاریان دەهێنا بۆ بەرژەوندی خۆیان ، لە کاتێکدا ئەم شەڕە جیهانە تووشی قەیرانێکی گەورە کرد و هەروەها ئۆکرانیای کاول کرد. لێرەدا، ترامپ وەک هێزێکی نەتەوەیی دەیەوێت کۆتایی بەم یارییە بدات کە چەپی جیهانی دەستی پێکردووە و هێمایە کارتۆنییەکان یەک لە دوای یەک بخات و دەرگایەکی نوێ بۆ سەر هەموو جیهان بکاتەوە.
#تڕامپ