پەیامی ئۆجاڵان
یەکەم هەر کوردێک بە بینینی پیربوونی ڕابەڕێکی کورد لە بەندیخانەی داگیرکەران خەمبار دەبێت
بەڵام با سەرنج بدەینە سەر پەیامەکە .
دوو ئەگەر لەسەر ئەو پەیامە هەیە
یەکەم ئەگەر
تورکیا لە ژێر فشاری وڵاتانی زڵهێز ڕێگای داوە ئەو پەیامە بڵاو بێتەوە کە کورد لە ناوچەکە بەشداری ئەرێنیتری هەبێت کە ئەمە ئەگەرێکی لاوازە
دووەم ئەگەر
ترسی پلانی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دابەشبوونەوەی چەند وڵاتی دەستکردە کە تورکیایشی لەگەڵە و تورکیا دەیەوێت عەبدوڵا ئۆجاڵان وەک کاریزمایەکی کورد و کارتێک بەکاربێنێت بۆ دەربازبوونی خۆی لەم کێشە ئەم ئەگەرە نزیکترە لە ڕاستییەوە
چونکە تورک هەرگیز دانیان بە کورد دانەناوە، لەناکاو هەوڵ بۆ شتێکی وا دەدەن ، بەدڵنیاییەوە ئەمە پلانێکە دژ بە کورد تەنانەت پەیامەکە ڕووی ڕەگەزپەرستی تورکیای نەشاردووەتەوە؛ چۆن هیچ باسی نکردووە چەکدانان لە پێناوی چی ؟ چۆن زۆریان پێ سەختە کە بووچکترین ماف بدەنە کورد؟ بۆیە تەنیا باسی ئاشتی و دیموکراسی دەکەن، چونکە لە ڕوانگەی ئەوان هیچ کارێکیان دژی دیموکراسی و ئاشتی نکردووە و هەر هەموو ئەو کورد کوژییە کە کوردیانە بە شتێکی ڕەوای دەزانن بۆیە هیچیان نییە بۆ وتن .
یەکەم، زۆر لە کوردەکان بەم پەیامەی ئۆجاڵان تووشی شۆک بوون ، زۆر کەسیش بەهۆی خۆشەویستییان بۆ ئۆجاڵان هەوڵیانداوە بیڵێن ئەم پەیامە ڕاست نییە و کاری ژیری دەستکردە بەڵام بەڕاستی ئەمە پەیامی خۆدی ئۆجاڵانە کە شاندی ئیمراڵی شایەتی ئەم ڕاستییەن.
زۆرجار مرۆڤەکان لە هێماکانیان هەموو کات چاوەڕێی شتی باشن، و بۆیان سەختە باوەڕ یان دانی پێدا بنێن کە هێماکانیان هەڵەش دەکەن، وەکوو منداڵێک کە باوک یان دایکی وەکوو هێمایەکی گەورەن بۆیان و پێیان وایە هەموو شتە باشەکان لە ناویانە ، تا گەورە نەبن و نەزانن کە واش نییە ، کۆمەڵگاکان پڕن لەو کەسانەی کە هێشتا لە بواری تێگەیشتندا وەکوو ئەو منداڵەن و گەورە نەبوونە .
لە ڕاستیدا، ئەگەر جوان سەیری ئەو پەیامەی ئۆجاڵان بکەین، هیچ شتێکی تێدا نییە کە کەسێک تووشی شۆک بکات، چونکە هەر لە سەرەتای درووستبوونی پەکەکەوە تا ئێستا بانگەوازیان برایەتی گەلان و ژیان لەگەڵ تورک و فارس و عەرەب و بەهێزبوونی ئەو وڵاتانەیە کە کوردییان دابەشکردووە ، ئەمە واتای ئەوەیە پەیامەکە و ئایدۆلۆژیای پەکەکە یەک شتن.
لێرەدا هەندێک شت سەرنجڕاکێشە
ئایا پەکەکە یان بەندکردنی ئۆجاڵان پلانێکی درێژخایەنی خۆدی تورکیا نەبووە؟ چونکە تورکیا و سیستمی ئایدۆلۆژییان بۆ کورد کوژی دەستی بازە و سەدان جار کوردیان قاتوقڕ کردووە، تەنانەت بە قاتوقڕکردنی کورد لەسەر خاکی خۆیان وڵاتیان درووستکردووە ، بەدڵنیاییەوە دەیانتوانی زۆر بەئاسانی ئۆجاڵان بکوژن، تەنانەت ئەگەر لەبەر دیموکراسیش دەستیان بەسەراوە بوایا، دەیانتوانی بە سەدان شێوە ئەم کارە ئەنجام بدەن بێ ئەوەی هیچ تاوانێکی نێودەوڵەتییان بکەوێتە سەر.
دیارە ڕاگرتنی ئۆجاڵان لە بەندیخانەکانیان و هەوڵدان بۆ گەورەکردنی ئەو وەک هێما و کاریزمایەک لە ناو کورددا، لە ڕێگای نووسینی کتێبەکان و پەرەپێدانی بیری برایەتی گەلان و کردنی بە دروشمی سەرەکی پەکەکە و پاراستنی سنوورە دەستکردەکان، پلانێک بووە بۆ بەرژەوەندی خۆیان تا لە کاتێکی وەکوو ئیستا وەک کارتێک بەکاری بهێنن بۆ پاراستنی خۆیان لە شەپۆلی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە
پەکەکە لە دوای ئەم پەیامە زۆرتر ڕووی ڕاستەقینەی خۆی بۆ خەڵک دەرکەوتووە، هەرچەندە هەوڵی زۆر دەدەن لە ڕێگای پڕۆپاگەندە و ڕوونکردنەوەکانی خۆیانەوە ڕێگە نەدەن خەڵک لەم ڕاستییە تێبگات چونکە ساڵانێکی زۆرە پەکەکە لەسەر ناوی کورد هەزاران لاوی کوردی کردووەتە قوربانی دروشم و ئایدۆلۆژیایەکی درووستکراوی داگیرکەرەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانییان و پاراستنی بەرژەوەندییان .
لەبەر ئەوەیە زۆر باشترە پەکەکە چەک دابنێت یان گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە خۆیدا بکات (واتە خۆی لە ئایدۆلۆژیای ئۆجاڵان بسڕێتەوە)، چونکە پەکەکە لەسەر ئایدۆلۆژیای ئۆجاڵان بنیاتنراوە
بەدڵنیاییەوە چەکدانانی پەکەکە یان جێبەجێکردنی پلانی تورکیا بە واتای سەرکەوتنی تورکیا نییە
چونکە ماشینی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستی بەکارکردووە و ڕاگرتنی بەم پلانانە کارێکی ئەستەمە
باشتریشە بزانین تەنیا تورکیا نییە، بەڵکوو ئێرانیش دەمێکە پلانی داناوە بۆ پاراستنی سنوورە دەستکردەکانی وڵاتەکەی لە کۆتاییدا، پەسەندکردنی چەکدانانی پەکەکە کۆتایی یەک پلانی گەورەی داگیرکەرانە کە خۆیان دەستیان پێکردووە و خۆشیان بە خەیاڵی سەرکەوتنیان لەم پلانەدا کۆتایی پێدەهێنن
تەنانەت ئەگەریش چەک دانەنێت تورکیا دەستی زۆرتر بازە بۆ هێرش کردنی لە سەریان چۆن هێرشەکانی پێشوویان وەک یارییەکی سیاسی بوو بەڵام ئەم جار یاری نییە و گۆرزێکی گەورە لە پەکەکە ئەدەن چۆن ئەم جار تەنیا تورکیا نییە بەڵکوو لایەنگەرانی ئۆجاڵانیشیان لەگەڵە مەگەر هەر وا کە ئاماژەم پێ کرد پەکەکە تەنیا یەک ڕێگای هەیە ئەویش ئەویە کە پەکەکە بە تەواوەتی خۆی لە سیستمی ئۆجاڵان بسڕیتەوە کە لەوانەیە هەندێک لایەن یان زڵهێز بۆ لە ناو بردنی تورکیا نزیکیان ببنەوە و پشتیوانی لێ بکەن هەر وەک چۆن عێراقو سووریایان ڕووخاند ئەمانیش بکەن یە یەکێک لە ئەو ڕێگایانا کە تورکیای پی بڕووخێنن.
#ئۆجاڵان
#ئۆجەلان





