بابه‌تی ڕۆژڕامیاریمێژوو

هاوپەیمانی بێ ئاڵای کوردستان ؛ داهاتوویەکی ناڕوون بۆ کوردستان

هاوپەیمانی پێنج هێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

لە مێژووی بزووتنەوە ڕزگاریخوازییەکانی جیهاندا، ئاڵا تەنیا پارچە قوماشێک نییە، بەڵکو ناسنامە و کۆکەرەوەی خەبات و خوێنی تێکۆشەرانە بەڵام ئەوەی لەم دواییانەدا لە کۆبوونەوە و ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی پێنج هێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بینرا، نیشانەیەکی پرسیار و نیگەرانییەکی قووڵی لای تاکی کورد دروست کرد: بۆچی ئاڵای کوردستان بوونی نەبوو؟ 

لە نێوان بەرژەوەندیی حیزبی و پیرۆزیی کوردستاندا

کاتێک هاوپەیمانییەک دروست دەکرێت و هێما نەتەوەییەکان تێیدا فەرامۆش دەکرێن، مرۆڤ ناچارە بپرسێت: ئایا ئەمە بۆ ڕازیکردنی دڵی داگیرکەرانی کوردستانە، یان ئایدۆلۆژیای چەقبەستووی حیزبی وای کردووە ئاڵا وەک پیرۆزییەکی هاوبەش نەبینرێت؟ جگە لە بەڕێز حسێن یەزدانپەنا کە ئاڵای کوردستانی لەسەر سینگی داناوە، نەبوونی ئەو هێمایە لە ناو هۆڵەکەدا  پەیامێکی ساردی بۆ خەڵکی کوردستان نارد  

لەیاد کردنی قوربانییانی ڕێگای ئازادی کوردستان

: ئەو هێزانە چۆن توانییان بەو ئاسانییە ئاڵایەک لە یاد بکەن کە

.سەدان گەنجی وەک کۆمار و مۆمین زەندکەریمییەکان لە پێناویدا گیانیان بەخت کرد

.هەزاران تێکۆشەر لە زیندانەکاندا لەبەر ئاڵا و ناسنامەی کوردبوون بێسەروشوێن کران

کێلی گۆڕی گیانبەختکردووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو ڕەنگانە ڕازاوەتەوە کە ئێستا لە کۆبوونەوەی سەرکردەکاندا شوێنی نەبووەوە 

مەترسییەکانی داهاتوو

ئەم هەڵوێستە ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ داهاتوو. کاتێک بەرژەوەندیی حیزبی بخرێتە سەرووی خواستی خەڵکی کوردستان،  ئەنجامەکەی دەبێتە

.  داهاتوویەکی نادیار و بێ متمانەیی لە نێوان خەڵک و هێزە سیاسییەکان

.  ملکەچی بۆ داگیرکەر، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ لە ئاڵاکەی خۆش بێت، سبەی لە ژێر ئاڵای داگیرکەردا کڕنۆش دەبات

  .  دروستبوونی ململانێ لە نێوان کوردانی کوردستانپەروەر و کوردانی بێ ئاڵا و ئێرانی 

  : کۆتایی 

جێگای داخی زۆرە کە خاکی کوردستان و خوێنی گیانبەختکردووان بکرێنە قوربانی بەرژەوەندیی کاتی و ئایدۆلۆژیای دژە نەتەوەیی. مێژوو ڕەحم بەوانە ناکات کە لە کاتی پێویستدا نەیانتوانی شوناسی نەتەوەکەیان بەرز ڕابگرن 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌مه‌ش ببینه‌
Close
Back to top button