پەکەکە پلانی خۆی جێبەجێ کردڕۆژئاوای کوردستانی ڕادەستی سووریا کرد
ڕۆژئاوای کوردستان
پەکەکە پلانی خۆی جێبەجێ کردڕۆژئاوای کوردستانی ڕادەستی سووریا کرد
ئەمە یادخستنەوەیەکە لەسەر ئەوەی کە چەند ساڵ پێشتر، لە سەرەتای تێکچوونی دۆخی سووریا و سەرهەڵدانی داعشدا، چەندین جار لە کەناڵی (کوردانە) باسمان کرد و ئەوەی پێشبینیمان کردبوو، ڕێک هەمووی ڕووی دا. بۆیە پێوویستە چاوخشاندنێک بە ڕابردوودا بکەین
کاتێک ئەمریکا پلانی هێرشکردنە سەر ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی دەست پێکرد، سوپای ئازادی سووریا (ئەرتشی ئازاد) بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی سووریا دروست کرا و لەلایەن ئەمریکاوە پڕچەک کرا، ئەمەش بەشێک بوو لە پلانێکی گەورە بۆ گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەڵام زۆر بە خێرایی، لایەنە نەیارەکان ئەم پلانەیان تێکدا؛ بە جۆرێک کە سەرەتا قەتەر و ئێران و پاشان تورکیا دەستیان تێوەردا. لە ناوەڕۆکی سوپای ئازاددا، گرووپی قاعیدە (کە لەو کاتەدا بنکە و سەرکردەکانیان لە تاران بوون) ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە لاوازکردن و لەناوبردنی سوپای ئازاددا. لە ناو هەمان ئەم باڵە توندڕەوانەدا، داعش سەری هەڵدا و زۆرێک لە چەکەکانی ئەمریکا کە لە دەستی سوپای ئازاد بوون، کەوتنە دەستیان و دژ بە خودی ئەمریکا بەکارهاتن.
بە تێپەڕبوونی کات، سەرنجی جیهانی لەسەر ڕووخانی بەشار ئەسەد گۆڕا بۆ شەڕی دژ بە داعش، کە شێوەیەکی لە شانۆ دەچوو. لەم نێوەندەدا، داعش و پەکەکە ڕۆڵیان گێڕا؛ پەکەکە وەک قەڵغان و پشتوینێک بۆ پاراستنی بەشار ئەسەد بەکار هات. لە کۆتایی پڕۆسەکەدا، داعش بوو بە ئامێرێک بە دەست چەند وڵاتێکەوە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، کە ئەوانیش پێک هاتبوون لە: تورکیا، عەرەبستانی سەعوودی، ئێران، قەتەر، خودی ڕژێمی ئەسەد و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپا.
ئەرکی پەکەکە و سڕینەوەی ناوی کوردستان
لەناو ئەم ئاژاوەیەدا، ئەرکی پەکەکە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان بوو بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات هیچ هێزێکی نەتەوەیی ببێتە خاوەن هێز کە بەرژەوەندییەکانی ئێران، تورکیا، سووریا و عێراق بخاتە مەترسییەوە. پلانەکە ئەوە بوو کە هەر کاتێک مەترسی لەسەر دابەشبوونی سووریا نەما، هەموو ناوچەکانی ژێر دەستیان بگەڕێننەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی دیمەشق.
ئەوە بوو کە پەکەکە بە هەموو شێوەیەک ڕێگری دەکرد لە هەر جووڵەیەکی نیشتمانیی کوردی و کار بۆ سڕینەوەی ناوی کوردستان کرا؛ تا گەیشتە ئەوەی ناوی “کوردستان” کرا بە “ڕۆژاوا” و ڕۆژاواش دووبارە کرا بە سووریا
یەپەگە (یەکینەکانی پاراستنی گەل) کوردستانیش لێرە نییە
یەپەژە (یەکینەکانی پاراستنی ژن) کوردستانیش لێرە نییە.
پرسیارەکە ئەوەیە: ڕۆژاوای کام خاک؟ کام وڵات؟ کام نەتەوە؟ یان پاراستنی کام گەل؟ پاراستنی ژنانی کام گەل ؟
سەەڕای ئەوەی ئەمریکا چەندین جار بە ڕاشکاوی باسی لەوە دەکرد کە ئەم ناوچەیە کوردستانە، بەڵام سەرکردەکانی پەکەکە لە ڕۆژاوای کوردستان، وەک ئاڵدار خەلیل و ساڵح موسلم، بە توندی وەڵامی ئەم قسەیان دەدا و دەیانوت: “ئێمە سوورین و باوەڕمان بە کوردستان نییە”؛ ئەوان دروشمی بە برایەتیی گەلان، کە هەموو کوردێک دەیزانی ئەم تاکتیکە ژەهرێکی کوشندەیە بۆ کورد، بەڵام چونکە پلانەکە پاراستنی قەوارەی سووریا بوو، بە توندی دژایەتیی ناوی کوردستانیان دەکرد
تەنانەت هەسەدە (هێزەکانی سووریای دیموکرات) کە ئەمریکا پشتیوانیی دەکرد و هەموو جارێک وەک هێزێکی کوردی ناوی دەبرد، بەڵام لە ڕاستیدا هێزێکی سووری بوو کە نە ناوی و نە پلانی هیچ پەیوەندییەکی بە کوردستانەوە نەبوو و هیچ لە بیری بەرژەوەندیی کوردا نەبوون
هەڵوێستی ئەمریکا و هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان
ئەمریکا کوردی وەک پشتیوان و هاوپەیمانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی دانا بوو، هەرچەندە دەیزانی پەکەکە دژی ئەمریکایە، بەڵام زۆر هەوڵی دا کورد لەگەڵ خۆی ڕێک بخات. بەڵام کوردەکان تەنیا وەک هێزێکی سەربازی دژ بە داعش شەڕیان کرد و هیچی تر؛ لە دوای نەمانی داعشیش، ئەمریکا زۆر هەوڵی دا لە ڕێگەی کوردەوە بەشار ئەسەد بڕووخێنێت، کەچی پەکەکە هەرگیز ئەوەی قبووڵ نەکرد و هاوکات هاوپەیمانی بەشار ئەسەدیش بوو. ئەگەر پەکەکە ڕیگای بدای و کورد لەسەر پلانەکە بڕۆیشتایەن، ئێستا سووریا و هەموو بەرژەوەندییەکانیان لە دەستی کورددا دەبوو، بەڵام بە ئامادەنەبوونی هەسەدە لەو پلانە، ئەمریکا بێهیوا بوو
لە لایەکی ترەوە، کاتێک پەیمانی إبراهیم دروست بوو کە تەواو دژی ئەو وڵاتانە بوو کە دوژمنی کوردن لە ناوچەکە و دروستبوونی کوردستانیش یەکێک بوو لە ئامانجەکانی، بەداخەوە هەسەدە هاوکاریی نەکرد و زوو بە پەلە هاوپەیمانێتییەک دژی پەیمانی إبراهیم لەلایەن عەرەبستانی سەعوودی، قەتەر، کووەیت، ئێران و تورکیاوە (بە پشتگیریی شاراوەی بەریتانیا) دروست بوو. پاش دروستبوونی پەیوەندیی ژێربەژێر لە نێوان بەشار ئەسەد و لایەنەکانی تر، ئەوان بەشاریان لە یارییەکە لابرد و کەسایەتییەکیان بە ناوی ئەحمەد شەرع دروست کرد بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان دژ بە پەیمانی إبراهیم
ئەمریکاش کە لە هەسەدە بێهیوا بوو (چونکە نە شەڕی بەشار ئەسەدی کرد و نە چووژە ناو شەڕی حەشدی شەعبی کە دواتر پێشنیاری کرا)، و لە هەمان کاتیشدا ڕێگەی نەدا بە هیچ هێزێکی تری کوردی جێگەی بگرێتەوە، ناچار بوو چاو داخات. بە ڕێککەوتنی کۆمپانیای نەوتی سووریا و ئیسرائیل و چەند خاڵێکی تر، چاوپۆشییان لەم بابەتە کرد، ئەحمەد شەرعیان پەسند کرد و سەرنجی خۆیان خستە سەر ئێران و ڤەنزوێلا
دەرئەنجام
لە ڕاستیدا زۆر کەس هەوڵ دەدەن بڵێن ئەم کارەساتەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووی دا خەتای ئەمریکایە، بەڵام ئەمە بە ڕاستی پلانی داگیرکەران بوو کە لە ڕێگەی پەکەکەوە جێبەجێ کرا
ئەگەر خۆپیشاندانە گەورەکانی کورد و هەندێک لایەن و وڵات نەبووایە، پەکەکە هەموو شتێکی تەسلیم دەکرد و ئێستاش ئەم قەوارە بچووکە نەدەما
ئەم کارەی پەکەکە بوو بە هۆی
ئاوارەبوونی سەدان هەزار کورد
گۆڕینی دێموگرافیای زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان
گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠ هەزار کورد بۆ هیچ
لە کۆتاییدا، وەکوو پلانیان بوو، پەکەکە بوو بە بەشێک لە سوپای عەرەبیی سووریا و کوردستانیان کرد بە “باکووری سووریای عەرەبی”
ئەم پلانە قیزەونەی پەکەکە بۆ هەموو پارچەکانیتریشە





