بابه‌تی ڕۆژڕامیاریمێژوو

کورد لە نێوان ستراتیژییەتی ترەمپ و داوی ئێرانی بووندا

سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران

 

لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران و ئاماژەدان بەوەی “کوردەکان چەکەکەیان بۆ خۆیان هەڵگرتووە”، تەنها گێڕانەوەی ڕووداوێک نییە، بەڵکو پەیامێکی سیاسیی وردە بۆ لایەنی کوردی. ئەم وتەیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە و ململانێی نێوان “بەرەی نەتەوەیی جیهانی” (بە ڕێبەرایەتی ترەمپ و ئیسرائیل) و “بەرەی چەپی جیهانی” (بە ڕێبەرایەتی ئەوروپا و بەریتانیا) گەیشتووەتە لووتکە

ترەمپ و پلانی سڕینەوەی چەمکی ئێران

بە پێچەوانەی وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا کە پارێزگاری لە قەوارەیەک بە ناوی “ئێران” دەکەن، وا دیارە ستراتیژییەتی ترەمپ و ئیسرائیل تەنها گۆڕینی ڕژێم نییە، بەڵکو لاوازکردن یان هەڵوەشاندنەوەی ئەو چەمکەیە کە پێی دەوترێت ئێران وەک دەسەڵاتێکی ناوچەیی. ترەمپ بە ڕاشکاوی شکۆی مێژوویی و سیاسیی ئێرانی بە ئامانج گرتووە

خاڵی جەوهەری لێرەدا ئەوەیە کە ترەمپ کاتێک باس لە کورد دەکات، وەک “کورد” ناویان دەبات نەک وەک “کوردی ئێرانی”. ئەمە دەبێت هێزە کوردییەکان لێی تێبگەن کە نابێت چیتر بە شێوازێکی فەرمی جەخت لەسەر ئێرانی بوونی خۆیان بکەنەوە.

تەڵە سیاسییەکەی ترەمپ: بۆچی نەیویست کورد و ئۆپۆزسیۆن ببنە هاوپەیمان؟

یەکێک لە ڕەهەندە هەرە شاراوەکانی لێدوانەکەی ترەمپ، لێدانی یەکڕیزیی نێوان نەیارانی کۆماری ئیسلامی بوو لە دەرەوەی وڵات. ترەمپ بەم قسەیە ویستی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هێرش بکەنە سەر کورد و هیچ جۆرە هاوپەیمانییەک لە نێوانیان درووست نەبێت کە هەر وایشی لێ هات کە دوای ئەم قسە ئێرانییەکان بە هەموو شێوازێک هێرشیان کردە سەر کوردەکان 

چونکە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی (خێڵی شا و لایەنەکانی تر) بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵی سیاسیی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپادان، ترەمپ دەیەوێت کورد لەم بەرەیە داببڕێت و تەنها لە بەرەی ئەمریکادا بمێننەوە. پەیامی ترەمپ ئەوە بوو کە ڕێگە نادات هیچ کۆبوونەوە و هاوپەیمانییەک بۆ “بنیادنانەوەی ئێران” درووست بێت، چونکە ئەو دەیەوێت وڵاتێک بە ناوی ئێران نەمێنێت وەک خۆی چەندجار باسی کردووە وڵاتێک بە ناوی ئێران نامێنیت یان دەڵێت شارستانیەتیک بە ناوی ئێران نامێنێت یان وەک لێدوانێکیتر دەڵێت ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ “سەردەمی بەردینە”

هەڵە ستراتیژییەکانی لایەنی کوردی

بە وردبوونەوە لە جوڵە سیاسییەکانی ئەمدواییەی لایەنی کوردی، دوو هەڵەی گەورە دەبینرێت

جەختکردنەوە لەسەر ناسنامەی ئێرانی: لە کاتێکدا ترەمپ دەیەوێت ئێران وەک وڵات نەمێنێت، کوردەکان لە هاوپەیمانییەکانیاندا بە زەقی باس لە “ئێرانی بوونی” خۆیان دەکەنەوە

کەوتنە نێو بەرەی دژە ترەمپ: بەشداریی کورد لە کۆنگرەی ئازادی ئێران لە بەریتانیا و هەوڵدان بۆ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە برۆکسل، کورد دەخاتە ناو بەرەیەک کە ئەوروپا و بەریتانیا سەرپەرشتی دەکەن؛ ئەوانەی کە بە توندی دژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلن بۆ سەر ئێران

گریمانەکانی پشت “هەڵگرتنی چەک” لەلایەن کوردەوە

: سەبارەت بەوەی ڕاستی چیرۆکی ئەو چەکانە چییە کە ترەمپ باسی کرد، چەند گریمانەیەک هەن

گریمانەی یەکەم: چەکەکان درابن بە هێزێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ئەوانیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هەرێم لە هێرشی ئێران، ڕێگەیان نەدابێت بگاتە دەستی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 

 

گریمانەی دووەم: حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان بەشداریی شەڕەکەیان قبووڵ نەکردبێت بۆ ئەوەی باشووری  کوردستان نەکەوێتە مەترسییەوە

گریمانەی سێیەم: حیزبەکان چاوەڕوانی ئەوە بووبن ئێران زیاتر لاواز بێت و پاشان بجوڵێن

گریمانەی چوارەم: لەبەر ئایدۆلۆژیای خۆیان پێیان خۆش نەبووە شەڕی ئێران بکەن

ئەنجامگیری: کورد پێویستی بە گۆڕینی ئاڕاستەیە

ئەگەر کورد لەسەر ئەم جۆرە سیاسەتە بەردەوام بێت، تووشی شکستی گەورە دەبێت. بەشداری نوێنەرانی کورد لە کۆنگرە ئێرانییەکان کە لە ژێر چاودێری نەیارانی ترەمپدایە، زیان بە داهاتووی کورد دەگەیەنێت. پێویستە کورد وەک هێزێکی سەربەخۆ و وەک هاوپەیمانی “فەرماندەی شەڕ” (ئەمریکا و ئیسرائیل) دەربکەوێت، نەک وەک پاشکۆی ئۆپۆزسیۆنێک کە خەمی مانەوەی ئێرانی هەیە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌مه‌ش ببینه‌
Close
Back to top button