بابه‌تی ڕۆژڕامیاریمێژوو

خەتەر کۆچی دوایی کرد

ڕاپەری بەناوبانگی ئاڵمان کوردی خەڵکی شاری سنە، لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ژیوار حاجبی، کە بە ناوی خەتەر (Xatar) ناسراوە، ڕاپەر، پرۆدیوسەر و کارسازێکی ناوداری کورد-ئاڵمانی و خەڵکی شاری سنە، لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئەو یەکێک بوو لە کاریگەرترین هونەرمەندانی بواری ڕەپ لە ئاڵمانیا و ئەورووپا لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوو. هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو کۆمەڵگەی هیپ-هاپی ئاڵمانیا و هەوادارانی توشی شۆک و خەفەتێکی  زۆر کردووە . هونەرمەندان و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئاڵمانیا بە لێشاو کاردانەوەی خەمبارییان پیشانداوە.
میدیاکانی ئاڵمانیا خەتەر بە «ئەفسانەی ڕەپ» ناو بردووە، کە نیشانەی پلەی بەرزی هونەری و کاریگەرییەکانیەتی. هۆکاری وردی مردنەکەی هێشتا ئاشکرا نەکراوە و تەنها ئاماژە بەوە کراوە کە بە هۆکارێکی نادیار لە ژیان کۆچی کردووە. خێزانی خەتەر داوای لێکۆڵینەوەی زیاتریان کردووە تا هۆکاری سەرەکی مردنەکەی ڕوون ببێتەوە. خەتەر بە کارە هونەرییەکانی و یادەوەرییەکی مانا، هەرگیز لە بیر ناچێت.
#خەتەر
#xatar

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌مه‌ش ببینه‌
Close
Back to top button