پەکەکە پلانی خۆی جێبەجێ کردڕۆژئاوای کوردستانی ڕادەستی سووریا کرد
ڕۆژئاوای کوردستان
پەکەکە پلانی خۆی جێبەجێ کردڕۆژئاوای کوردستانی ڕادەستی سووریا کرد
هەر وەک هەر چۆن لە سەرتای تێکچوونی سووریا و سەرهەڵدانی داعەش چەن ساڵ پێش لە کەناڵی کوردانە باسمان کردە بوو ڕێک هەمووی ڕووی دا
کاتی پلانی هێرش بۆ سەر بەشار ئەسەد کە لە لایەن ئەمریکا دەستی پێکرد ئەرتشی ئازاد درووس کرا و پڕچەکیان کرد بۆ لە ناو بردنی بەشار و دەوڵەتی سووریا بەڵام بە درووست کردنی داعەش لە لایەن ئێران و قەتەر و دوایی تورکیا لە ناو دڵی خۆدی ئەرتشی ئازاد کە القاعدە ئەو کات بنکەیان لە تاران بوو کە دەورێکی زۆریی لە ناو بردنی ئەرتشی ئازادا هەبوو و ئەم ئەرتشە لە ناو چوو و لە ناو دڵیا ئەلقاعدەی سەر بە ئێران کە مقەڕەکانیان لە تاران بوو داعەشیان درووست کرد کە هەموو چەکەکاناین هین ئەمریکا بوو و بوو دژی خۆدی ئەمریکا سەرەنجەکان لە سەر بەشار ئەسەد گؤڕیا بە شەڕێک بۆ لە ناو بردنی داعەش کە وەکوو شانۆ بوو کە داعەشو پەکەکە دەستییان پێکرد کە لێرەدا پەکەکە وەک پشتوێنێک بوو بۆ پاراستنی بەشار ئەسەد و لێرە داعەش بوو بە ئامێرێکی دەستی چەند وڵات بۆ کارەکانی خۆیان کە تورکیا ، عەرەبستانی سەعوودیا ، ئێران ، قەتەر ، بەشار ئەسەد و ئورووپا هەموویان داعەشیان بە کار دەهاورد بۆ بەرژەوەندی خۆیان
لە ئەم ئاژاوە ئەرکی پەکەکە کۆنتڕۆڵ کردنی کوردستان بوو کە ڕێگە نەدات هیچ هێزێکی نەتەویی هێزبگرت کە بەرژەوەندی ئێرانو تورکیاو سووریا عێراق تووشی مەرترسی بەکات و هەر کات مەترسی لە سەر دابەش بوون سووریا نەما دوایی هەموو ناوچەکانی ژێر دەستیان بگڕنەوە بۆ سووریا
ئەوە بوو کە پەکەکە بە هەموو شێوەێک ڕێگڕی دەکرد لە هەر جووڵەکەی نیشتیمانی کوردی و سڕینەوەی ناوی کوردستان سەرەنج بدەن کوردستان کرا بە ڕۆژاوا
یەپەگە ( یەکینەکانی پاراستنی گەل)
یەپەژە ( یەکینەکانی پاراستنی ژن )
رۆژاوای کام خاک کام وڵات کام نەتەوە یان پاراستنی کام گەل یان ژنانی کام گەل
و سەدان جار ئەمریکایش بە ڕاشکاوانە باسی دەکرد کە ئێرە کوردستانە بەڵام پەکەکە و ڕابەرەکانیان لە ڕۆژاوای کوردستان کەسانی وەک ئاڵدار خەلیل و ساڵح موسلم بە توندی وەڵامی ئەم قسەیان دەدا و دەیانوت ئێمە سوورین و باوەڕمان بە کوردستان نییە و بە دروشمی برایەتی گەلان کە هەموو کوردێک دەیزانی کە ئەم تاکتیکە ژەهرێکی کوشندەیە بۆ کورد بەڵام چۆن پلان وا بوو کە تەنیا سووریا قەوارەی خۆی لە دەست نەدا بەرنگاری ناوی کوردستانیان دەکرد
تەنانەت هەسەد کە ئەمریکا پشتیوانی دەکرد و هەموو جار وەک کورد باسی دەکرد بەڵام لە ڕاستیدا هێزێکی سووری بوو کە نە ناوی نە پلانی هیچ پەیوەندی بە کوردەوە نەبوو و هیچ لە بیری بەرژەوەندی کوردا نەبوون
ئەمریکا کوردی دانا وەک پشتیوان وهاوپەیمانی خۆی کە پلانەکانی خۆیانی پێ جێبەجێ کەن هەر چەند دەیزانی کە پەکەکە دژی ئەمریکایە سەرەڕای ئەوەیش زۆری هەوڵی دا کە کورد لەگەڵ خۆی ڕێک بخات بەڵام کوردەکان تەنیا کارێک کە کردیان وەک هێزێکی سەربازی بوون کە تەنیا دژ بە داعەش شەڕیان کرد و هیچیتر و لە دوای نەمانی داعەش ئەمریکا زۆر هەوڵی دا کە لە ڕێگای کوردەوە بەشار ئەسەد کە یەکەم پلانیان بوو بڕووخێنن کە پەکەکە هەرگیز ئەوەی قەبووڵی نەکرد بەڵکوو هاوکات هاوپەێمانی بەشار ئەسەدیش بوو ئەگەر لەسەر پلانەکە بڕواتاین ئیستا سووریا و هەموو بەرژەوەندیەیان لە دەستی کورد بوو
بەڵام بە ئامادە نەبوونی هەسەدە ئامریکا بێهیوا بوو
هاوکات پەیمانی ئیبراهیم درووست بوو کە بە تەواوەتی دژی ناوچەکە بوو کە پاراستن تەنانەت درووست بوونی کوردستانیش یەکێک لە ئامانجەکانیان بوو کە هەسەدە هاوکاری پەیمانی ئیبراهیمی نەکرد و زوو بە پەلە و هەر خەیرا هاوپەیمانێک دژی پەیمانی ئیبراهیم درووست بوو لە لایەن عەرەبستان سەعوودی و قەتەر کویەت ، ئێران و تورکیا کە بریتانیا بە شاراوە لە پشتیان بوو
و لە دوای درووست بوونی ژێر بە ژێری پەیوەندی بەشار و ئیسرائیل ، دەوڵەتانی دژ بە هاوپەیمانی ئیبراهیم
بەشاریان لە یاریەکە لابرد و کەسایەتیک بە ناوی ئەحمەد شەرعیان درووس کرد بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان دژ بە هاوپەیمانی ئیبراهیم ئەوە بوو کە بڕیاری لابردنی بەشاریان دا و دانانی سووریای بەهێزتر بە ڕابەڕایەتی ئەحمەد شەرع و ئەمریکا بە بێهیوا بووونی لە هەسەدە کە نە شەڕی بەشار ئەسەدی کرد نەک حەشدی شەعبی کە دوایی پێشنیاری کردە بوو پێان و هەسەدە نەک ڕێگەی ئەدا بە هیچ هێزیکیتری کوردی کە شۆنی بگرێتەوە نەک خۆی کارێکی دەکرد
ئەمە بوو ئەمریکا ناچار بوو چاوی دابخات و بە گرێبەستی کۆمپانیای نەوتی سووریا و ئیسرائیلیش بە ور گرتنی چەند خاڵی گرنگ چاوپۆشیان کرد لە ئەم بابەتە ودایان نا بۆ دوایی و فۆکۆسی خۆیان خستە سەر ئێران و ڤنزوئلا
لە ڕاستیدا زۆر کەس هەوڵی ئەدا کە ئەم کارەساتە کە ڕووی دا لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بڵێن کە خەتای ئەمریکایە بەڵام ئەمە بە ڕاستی پلانی داگیرکەران بوو کە لە ڕێگەی پەکەکە جێبەجێ کرا
ئەگەر خۆپیشاندانە گەورەکانی کورد و هەندێک لایەن و هەندێک وڵات نەبوایی پەکەکە هەمووی ڕادەست دەکرد و ئیستایش ئەم قەوارە بووچکەیشە هەر نەدەما.
ئەم کارەی پەکەکە بووبە هۆی ئاوارە بوونی سەدان هەزار کورد و گۆڕینی دێموگرافی زۆر لە ناوچەکانی کوردستان و گیان بەخت کردنی زیاتر لە ٢٠ هەزار کورد بۆ هیچ و لە کۆتاییدا پەکەکە بوو بە بەشێک لە سپای عەرەبی سووریا و کوردستانیشان کرد بە باکووری سووریای عەرەبی
#ڕۆژاوای_کوردستان
#کوردستان
#پەکەکە





