نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: کۆتایی هەژموونی ئێران و دەرفەتی نەتەوە بندەستەکان
ئیسرائیل: تاکە هێزی بڕیاردەر (ئەمریکای دووەم)
نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: کۆتایی هەژموونی ئێران و دەرفەتی نەتەوە بندەستەکان
لە کاتێکدا زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو هێرش بۆ سەر ئێران تەنیا هەڕەشەیەکی میدیاییە، بەڵام پێشهاتەکان پێچەوانەکەیان سەلماند. ئێمە ئێستا لەبەردەم قۆناغێکی نوێین کە تێیدا پڕۆژەیەکی گەورە بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا خەریكە جێبەجێ دەکرێت .
بنبڕکردنی هێزی سەربازیی وئابووری ئێران
ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ئێران، تەنیا لێدانی کاتی نین، بەڵکو ئامانج لێیان بنبڕکردنی بنکە ستراتیژییەکانی هێزە ئەم پڕۆژەیە بە جۆرێک داڕێژراوە کە چ لە داهاتوودا ئەم دەسەڵاتە بێت یان هەر دەسەڵاتێکی تر، ئێران تەنیا خاوەنی چەک و تەقەمەنییەکی سووک بێت بۆ بەڕێوەبردنی ناوخۆ. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئیتر “شۆفێنیزمی فارسی” ناتوانێت بە هێزی سەربازی و هەژموونی ناوچەیی، ئیرادەی خۆی بەسەر نەتەوە نافارسەکاندا بسەپێنێت .
ئیسرائیل: تاکە هێزی بڕیاردەر (ئەمریکای دووەم)
لە پڕۆژە نوێیەکەدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وا دیارە تەنیا یەک وڵات وەک هێزی یەکەم و خاوەن بڕیار دەمێنێتەوە، ئەویش ئیسرائیلە. ئیسرائیل دەبێتە خاوەنی ئاسمان و زەریای ناوچەکە و وەک “ئەمریکای دووەم” ڕۆڵ دەگێڕێت. ئەمەش بە هەماهەنگییەکی تەواو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێبەجێ دەکرێت
گۆڕانکاری لە سنوورەکان و مافی نەتەوەکان
ئەم وەرچەرخانە تەنیا بۆ ئێران نییە، بەڵکو سەرەی وڵاتانی تریش دێت بۆ سنووردارکردنی هێزەکانیان. لەم نێوەندەدا :
دەرفەت بۆ نەتەوە بندەستەکان : کورد و نەتەوە نافارسەکان کە ساڵانێکی درێژە لەژێر سایەی ئایدۆلۆژیای داگیرکەرانەدا بوون، دەرفەتێکی مێژووییان بۆ دروست دەبێت .
دروستبوونی وڵاتی نوێ : وەک چۆن دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت چەندین وڵاتی نوێ سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لەم پڕۆژەیەشدا شەڕ و گۆڕانکارییەکان تەنیا بە ئێران نەوستێتەوە و تەشەنە بکات چەند وڵاتی تریش و نەخشەی سیاسی ناوچەکە بگۆڕێت وهەندێک وڵاتی تری تێدا لە دایک بێت بەڵام گەیشتن بەم ئامانجانە بە تایبەت سەربەخۆیی پێویستی بە کات و سەبری سیاسی هەیە. گۆڕینی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەیەکی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاری شەو و ڕۆژێک نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی ورد و پلانی بۆ داڕێژراوە





