بابه‌تی ڕۆژڕامیاری

شکستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سەرکەوتنی پەکەکە لە سووریا

پلانی سڕینەوەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان


هاوڕێیانی کەناڵی کوردانە ئەم کاتەتان باش
هاتمە خزمەتان بۆ بابەتێکی تر کە ئەویش لەسەر ڕێککەوتنی ئەحمەد شەرع و هەسەدەیە کە لە ژێر چاودێری و ڕاوێژی بریتانیا ، قەتەر و تورکیا بەڕێوە چوو دژ بە پلانی ئەمەریکا و ئیسرائیل
کە توریکیایش دوای ئەم ڕێککەوتنە پیرۆزبایی  خۆی کرد کە لە ڕاستییدا هەواڵی شکستی کوردی دا بە تورکەکان
ئەم ڕێککەوتنە بە واتای  سەرکەوتنی گڵوبالیزمی جیهانی لە ڕیگای پەکەکە لە سووریا و شکستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو
لە ئەم ڕێککەوتنە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجاڵان بە تەواوەتی لە سووریا جێبەجێ بوو و پەکەکە کوردی لە سوریا سڕییەوە

ڕێککەوتنی خاڵەکانی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع ڕێک دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنی پەکەکە بوو کە پێشتر لەگەڵ دەوڵەتی کوردکوژی بنەماڵەی ئەسەد واژووی کردە بوو، کە ئەویش پاراستنی خاکی سووریا بوو لە بەرامبەر بە هەڕشەێک بە ناوی  کورد و کوردستان
هەندێک لە خاڵەکانتان بۆ باس دەکەم

نەمانی هێزی هەسەدە و تێکەڵبوونیان لەگەڵ هێزی سووریای عەرەبی و ڕادەستکردنی هەموو ئەو بەشانەی کە بە دەستیانەوە بوو ولە ڕاستییدا هەر پێشتریش لەگەڵ بەشار ئەسدا هەر وا بوون و شتێکی نوی تێدا  نییە ، خاڵێکیتری منداڵخەڵەتێنە ئەویش ئەوەیە کە کورد مافی خەڵکی سورییە بووونی هەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە هەرێم یان ناوچەیەک بە ناوی کوردستان کرابێت.

بە دڵنیایی، کورد بەبێ ئەوەی هێزی سەربازی یان سنووری دیاری کراوی هەبێت، ناتوانێت مافی خۆی بپارێزێت، ئەویش لە بەرامبەر بە هەمان ئەو داعەشانەی کە ڕۆژ نەبوو کورد لەناو نەبەن بەس ئەم خاڵیشە بەڕاستی هیچ نییە جێگە لە فێڵ کردن نەبێت .

خاڵێکی تری مەترسیدار کە کەس باسی ناکات ڕێگە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، کام ئاوارە هەر هەمان عەرەبەکان کە تورکیا و قەتەر ئامادەیانی کردوو بوو بۆ هێناننیان بۆ شارە کوردییەکان ،  کە ئەویش درێژەدانە بە گۆڕینی دێموگرافی ڕۆژئاوای کوردستانە، بەڵام ئەمجارە بە واژووی ڕاستەخۆی پەکەکە و سووریا.

ئەمە لە ڕاستیدا شکستێکی گەورە بوو بۆ کوردەکان و سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ پەکەکەو بەرەی گڵۆبالیزمی جیهانی، کە هەمیشە ئامانجیان سڕینەوەی قەوارەیەک بە ناوی کوردستان بووە . پەکەکە پێش ڕووخانی بنەماڵەی ئەسەدیش شانبەشانی ئەم بنەماڵە کوردکوژە، پارێزەری خاک و تەنانەت بیرە نەوتییەکانی سووریا بوون وهەتا کۆتا ساتەکانی ڕووخانی بنەماڵەی ئەسەدیش، پەکەکە هاوپەیمانیان بوو، و دوای نەمانی بنەماڵەی ئەسەدیش، هەر هەمان ئەرکی پاراستنی سوریایان دووبارە گرتە ئەستۆ بەڵام ئەمجار بە ڕابەرەیاتی ئەحمەد شەڕعی داعەش

هەزاران داخ بۆ ئەو لاوە کوردانە ، وەک شەهید مووسا، کە لە بەشەکانی تری کوردستان گیانیان لەدەست دا بە دەستی ئەحمەد شەرع و هاوڕییە داعەشەکانی ، بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان، کە ئێستا بووە بە سووریای عەرەبی.
هیوادارین کە بەرەی نەتەوەیی کورد بتوانێت ئەم پلانەی دژ بە کوردستانی بوونە لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان پووچەڵ بکاتەوە






 
 
https://youtu.be/eKRBCUi_zjU

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button